
شارەزایەكی ئابوری عێراق:
نەوتی هەرێمی كوردستان كێشە بۆ بودجەی ساڵی 2027ى عێراق دروست دەكات
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری دەڵێت، نەوتی هەرێمی كوردستان ئاستەنگ بۆ بودجەی 2027 دروست دەکات، ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئێستادا عێراق رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕێگەی بۆری جەیهانەوە هەناردە دەکات، کە 125 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکوک، 200 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی بەسرە، 175 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی کوردستان کە لە ئێستادا 255 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنن.
مەرسومی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، 80 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەچێت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، ئەوەی سەیرە لە بودجەی ساڵی 2027 داوا لە هەرێم دەکات کە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل رادەست بە سۆمۆ بکات بۆ هەناردەکردن لە جیاتی 175 هەزار بەرمیل، سەرەڕای کۆنتڕۆڵی ناوەندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان.
کە هاوكات لەژێر ژێر وردبینی کۆمپانیای ماکینزی نێودەوڵەتیدایە، کە ئەوەش هۆکارێکی گرنگە بۆ دواخستنی بودجەی ساڵی 2027، چونکە پەسەندکردنی ژمارەی هەرێم دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی گشتی و قووڵبوونەوەی کورتهێنانی بودجە، ئەمەش پێویستی بە گەڕان بەدوای سەرچاوەیەکی زیادەدا هەیە بۆ دابینکردنی دارایی پڕكردنەوەی ئەو زیادبوونەی لە کورتهێنانی بودجەدا هاتووەتە ئاراوە.




