كوردستانهەواڵ

سلێمانی.. 117 ھەزار ھاووڵاتی فۆڕمی کەمدەرامەتییان پڕ کردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری ‌و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕای گەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 117 ھەزار ھاووڵاتی فۆڕمی کەمدەرامەتییان پڕ کردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕە پارەیەکیان پێ دەدرێت.

عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری چاودێری و کۆمەڵایەتیی سلێمانی راگەیاند: “لە سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانی ‌و ئیدارەی ڕاپەڕین،‌ 117 ھەزار خێزان فۆڕمی کەمدەرامەتییان پڕ کردووەتەوە و خۆیان وەک ھەژار ناساندووە و بڕیاریشە دوای کۆتاییھاتنی پشووی ‌ جەژن، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە دەست بکرێت بە پشکنینی سەرەتایی فۆڕمەکان ‌و ھەر خێزانێک مەرجەکانی تێدا نەبێت، یان زانیاریی ناڕاستی پێشکەش کردبێت، یان کەموکورتی ھەبیت، لا  دەبرێت و پاشان لە ڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە زانیارییەکان لە پڕۆگرامێکی ئەلیکترۆنی داخڵ دەکرێن، دوای ئەوە بەمەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەریان دەدرێتە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان”.

گوتیشی: “پشکی پارێزگای سلێمانی‌ و ئیدارەی ڕاپەڕین بریتییە لە ٤٣ ھەزار خێزان کە لەڕێگەی پڕۆگرامە ئەلیکترۆنییەکەوە بەپێی دۆخی خێزانەکە ھەژارترین خێزان دەستنیشان دەکەین ‌و ھاوکارییەکە بەسەر ئەو ژمارە خێزانانەدا لەڕێگەی بانکەوە دابەش دەکرێت کە بڕەکە لە ١٠٠ ھەزار دینار کەمتر نابێت بۆ ھەر خێزانێک”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close