ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێم 

زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێم

باسک نێت

عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق

هیچ بەربەستێک نەماوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواو کراون، بەگوێرەی هەمواری بودجەش ئەو بڕەی لە هەرێمەوە دەنێردرێت لە نێوان 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە.

 هەرێمی کوردستان داوای کردووە بڕی نەوتی بەکارهێنراو لەناوخۆ لە 45 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە بکرێتە 110 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، “لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی (سۆمۆ) ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەفرۆشێت، تا هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا ئاماژەی پێ دراوە”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close