
باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن بە چەند موشەکێک هێرشیانکردەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن غۆرین لەئیسرائیل و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە راگیران.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوای هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی بین غۆرین، بۆ ماوەیەک گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ڕاگیراوە و داوا لەفڕۆکەکان کراوە لەئاسمانی ناوچەکە دوربکەونەوە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، لەشارەکانی تەلئەبیب، ئەسدود و بنکەی ئاسمانی بالماخیم زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە