ئەنجومەنی باڵای فەتوا:
ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ئەمساڵ دیاری دەکات
باسک نێت
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (2500) دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (2500 ) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی)هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه به ڕێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو واته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە