
یاسای نوێی هاتوچۆی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت..
بەکارهێنانی مۆبایل 100هەزار دینار سزای لەسەرە
باسک نێت
پەرلەمانی عێراق نزیکدەبێتەوە لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای نوێی هاتوچۆی گشتی عێراق .
پەرلەمانتار رەبیع مەسەوی ئاشکرایکرد، بەپێی پرۆژە یاساکە، بەشێک لە سەرپێچییەکان بڕی 100 هەزار دینار سزای لەسەرە لەوانە:-
نەوەستان لە ترافیک لایەت
بەکارهێنانی مۆبایل
خێرا لێخوڕین زیاد لەوەی دیاریکراوە
ناڕونی تابلۆی ئۆتۆمبێل
نەوەستان لەکاتی دەرچوون لە کۆڵان و هاتنە سەر شەقامی گشتی
پێچکردنەوە لە شوێنی نایاسایی
بارکردنی ئۆتۆمبێل زیاد لەوەی بۆی دیاریکراوە.
دەشڵێت ، بەشێک لە سزاکان لە پرۆژە یاساکە بڕەکەی کەم کراوەتەوە و مۆڵەتی پێدانی سزاکەش لەلایەن شۆفێرەوە زیادکراوە .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




