سوپای پاسداران:
دوو سەربازمان لە هێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژراون
باسک نێت
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: دوو سەربازیان لە هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلدا كوژراوە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: دوو سەربازمان لەكاتی بەرپەچدانەوەی تەقەمنیەكانی قەوارەی زایۆنی تاوانكار بوونەتە قوربانی لەپێناو بەرگریكردن لە ئاسایشی ئێران و گەلەكەی.
بەیاننامەكە دەشڵێت: بەیانی ئەمڕۆ قەوارەی زایۆنی هێرشی كردووەتە سەر ناوەندی سەربازی لە پارێزگاكانی تاران و خوزستان و ئیلام و، سیستمی بەرگری ئاسمانی رێگری كردووە لەو دوژمنكارییەو سەركەوتووانە روبەڕوی بووەتەوە، تەنها زیانێكی سنوردار بەر هەندێك خاڵ كەوتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە