وەرزش

لالیگا.. بارسێلۆنا لە لەدەستدانی خاڵ بەردەوامە

لەچوارچێوەی یارییەكانی ٣٢هه‌مین هەفتەی خولی ئیسپانیا ناسراو بە “لا لیگا” یانەی بارسێلۆنا (2-2)لەگەڵ یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید یەكسانبوو و، دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لەچوارچێوەی یارییەكانی ٣٢هه‌مین هەفتەی “لا لیگا” یانەی بارسێلۆنا لەسەر ریگای “كامپ نو” تایبەت بە خۆی میوانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییه‌كەیش یە یەكسانی كۆتایی هات.

لە گێمی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 11، یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید، دیێگۆ كۆستا بەهەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی كرد دواتر یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید، ساول نیگوێز لە خولەكی 19، بە لێدانێكی سزا گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەمی یارییەكە و لە خولەكی 50، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی بە لێدانێكی سزا، یانەكەی بە گۆڵێكی دیكە پێشخست و، دوای چەند خولەكێك لەو گۆڵەی لۆنێل مێسی، ساول نیگوێز گۆڵی دووەمی خۆی و ئاتلێتیكۆی تۆماركرد، یارییەكەش بە ئەنجامی (2 ـ 2) كۆتایی هات.

بەم ئەنجامەیش بارسێلۆنا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و كۆی خاڵەكانی گەیاندە 70خاڵ و لە پلەی دووەمی (لا لیگا) دایە هەرچی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدیشە، كۆی خاڵەكانی گەیاندە 59 خاڵ و لە پلەی سێیەم دایە.

بابەتی دیكە

Close