جیهانهەواڵ

وڵاتانی ئەوروپا گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە

یەکیتی ئەوروپا ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە لە ئەمڕۆوە پێشوازی لە گەشتیارانیان دەکەن جگە لە ئەمریکا.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دوێنێ کۆبووەوە و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە لە ٢٧ وڵات پێکھاتبوون تێیدا بڕیاریاندا لە ئەمڕۆوە پێشوازی لە گەشتیارانی ١٤ وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە جگە لە ئەمریکا کە بە وڵاتێکی ناسەقامگیر ناویان بردووە، لەمڕۆ چوارشەممە گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

ناوی ئەو وڵاتانەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە دەتوانن گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا دەستپێبکەنەوە بریتین لە:

جەزائیر، تونس، ئوسترالیا، کەنەدا، جۆرجیا، ژاپۆن، جەبەل ئەسوەد، مەغریب، نیوزلەندا، رواندا، سربیا، کۆریای باشور، تایلاند، ئۆرگوای.

لە راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بە مەرج پیشوازی لە گەشتەکانی چین دەکەن ئەوەش پاش ئەوەی دەسەلاتدارانی چین رەزامەندی بدات لەسەر وەرگرتنی گەشتیارانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

ھاوکات نوێنەری فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا داوای کرد رێگە لە ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بگیرێت کە رێگەنادات فرۆکەکانی یەکێتی ئەوروپا بچنە وڵاتەکانیانەوە.  

بەپێی داتاکان تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٥٩٢ ھەزار و ٦٦٠ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، پینچ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ٥١٤ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینی ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا و بەرازیل و روسیایە کە نزیکەی پێنچ ملیۆن کەس توشبوون. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close