
بەهۆی مەترسی بەئامانجگرتنی عێراق هۆشداری دەدرێت
ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت: باسک نێت
عێراق هەوڵدەدات رێڕەوی دەریایی بۆ گواستنەوەی نەوت لە کەنداوی عەرەبی بپارێزێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشداریی فراوانبوونی جەنگی ئیسرائیل – ئێران دەدرێت.
سەرکردەى حزبەکانى عێراق ترسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل هەیە کە رەنگە دامەزراوە گرنگەکانی عێراق بە ئامانج بگرن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەگەری لێدانی پاڵاوگەی نەوتی ئەبادان لە ئێران و بوشەهر لەو وڵاتە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووە.
پێویستی پاراستنی رێڕەوی دەریایی بۆ دەستەبەرکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و کەنداوی عەرەبی، ئامانجە گرنگەکەیە،
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




