باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لەوەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر بنکەکانیان لەعێراقو سوریا، چەند بنکەیەکی حزبوڵڵایان لەناو خاکی عێراق کردۆتە ئامانج.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان پێگەکانی حزبوڵڵا وێرانکراونو چەند چەکدارێکیشیان کوژراون، هیچ زیانێکیش بەر هاوڵاتییانی سڤیل نەکەوتوە.
ئهوهش هاتوه، “ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامیدان بەوەڵامی لەو شێوەیە دەکاتو هێزەکانی خۆی دەپارێزێت”.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویشیکردەوە، ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی حزبوڵڵا هێرشیانکردوەتەوەسەر پێگەکانی هاوپەیمانانیان لەهەولێر کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە