
🔻پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هیچ گه‌شبینییه‌ك له حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دی نه‌كه‌ن، رێگه‌چاره‌ی دیكه‌یان ده‌بێت و خۆیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
ساڵی 2023 ساڵێكه سه‌خت بوو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستی كردبوو و به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌جددی كاری له‌سه‌ر بڕینی قووت و بژێوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكات له ناوخۆیشدا ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیست یارمه‌تیده‌ر و رێنیشانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌و شێوه سته‌مكارانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره سیاسی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی بكات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له ناوخۆ و له عێراق له دژی دروست ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته‌كانی نابێت و به‌رگری له خه‌ڵك و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌كات و دژ به هه‌ر جۆره پیلانێكیان ده‌وه‌ستێته‌وه.
كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به ده‌یان مافی زه‌وتكراوی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه به‌غدا پێی ره‌وا نابینێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداریان نابێت و به مافی خۆی ده‌زانێت داكۆكی لێ بكات.
بابه‌تی مووچه كرایه بابه‌تێكی سیاسی بۆ بێزاركردنی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن و درێژخایه‌ن نابن وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی دیكه و ئه‌و پشوودرێژییه‌یان نابێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا هه‌یبوو.