
کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، چەند رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران بڵاودەكاتەوە.
دەقی رێنماییەكان:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران:
1- پێویسته پێشوه‌خته ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2- پێویسته ڤیزای ئێرانی هه‌بێت.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه:
1- ده‌توانن هه‌موو رۆژێك بێنه ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له كاتژمێر (8)ی به‌یانی تاكو (5)ی ئێواره.
2- له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
3-به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ له ماڵه‌كانیان خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێران له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان:
1- ئه‌گه‌ر كارتی نیشتەجێبوونی (ئاكنجی بوونی) هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت، راستەوخۆ ده‌توانن بێنه سنوور و رێگه‌یان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ئێران.
2- ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجی بوونی نه‌بێت یان ماوه‌ی به‌سه‌رچووبێت، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی ئاكنجی بوونی پارێزگایه‌ك بكات و مۆری ده‌رچوون لێبدات ئینجا سه‌ردانی سنوور بكات به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان:
1- پێویسته ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2- پێویسته پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی له (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.
3- دووباره له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
4- به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كە له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ له ماڵ یان هۆتێل، خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران