عێراقكوردستانهەواڵ

دادگاى فیدراڵى لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

باسک نێت

دادگای فیدراڵی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەبارەى سکاڵایەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن 9 کەسەوە لەدژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

سکاڵاکاران داوای پابەندکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرى دارایی دەکەن، بەجێبەجێکردنێکی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ـى ساڵی 2028.

سکاڵاکە، تایبەتە بەبڕیارى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی، لەبارەى راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

گفتوگۆکردن لەبارەى ئەم سکاڵایەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدایە رۆژی 21ـى شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق دوو پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی یەکلاییکردەوە.

دادگای فیدراڵی بڕیارییدا بەپابەندکردنی حکومەتی عێراق و هەرێمی وکوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close