جیهانعێراقكوردستان

زەنگى مەترسى گواستنەوەى شەڕی ناوچەکە بۆ عێراق لێدرا

ئەندامێکى لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا لە بەرفراوانبوونی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکە بەهۆی بەردەوامی شەڕی غەزە پەرەسەندنی ئەم دواییەی ئەمریکا لە یەمەن.

باسک نێت

عامر ئەلفایز ئەندامی لیژنەکە بۆ بەغداد یەوم رایگەیاندووە، مەترسییەکی گەورە هەیە بۆ فراوانکردنی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی یەمەن.

ئەو راشیگەیاند، ئەگەر ئەوە رووبدات، “بەدڵنیاییەوە عێراق بەشێک دەبێت لە فراوانکردنی ئەو ململانێیە، بۆیەش حکومەت لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی غەزەوە کار دەکات شەڕ روونەدات”.

ئەلفایز باسی لەوەش کرد کە “فراوانبوونی بازنەی ململانێ و شەڕ کاردانەوەی ئەمنی و ئابووری لەسەر هەموو جیهان و ناوچەکە دەبێت و عێراقیش بەشێکە لە ناوچەکە، بۆیە عێراق دوور نابێت لە فراوانبوونی ململانێکان ، بە تایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی گرژیی نێوان گروپە چەکدارییەکان و ئەمریکییەکان، چونکە ئەمە دەتوانێت توندی گرژی و ململانێ چەکدارییەکان زیاد بکات.

رۆژى هەینى و شەممە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد و “جەنگیان ڕاگەیاند” بۆ سەر حوسییەکان، هاوکات عێراق لەڕێگەی بازنە فەرمییە حکومی و سیاسییەکانییەوە، پشتیوانی خۆی بۆ یەمەن و ڕەتکردنەوەی هەڵکشانی ئەمریکا لەدژی یەمەن دەربڕی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close