رابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی رابەری گشتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٩ بەڕێزان مامۆستا مەلا عبداللە وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان، لە هەولێر سەردانی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کورستانیان کردو لەلایەن بەڕێزیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بوو بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز بە رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، هاوکات سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەکرد کە بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر دەستی ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ناوداری کوردستان دامەزراوەو حزبێکی خاوەن خەباتە و تێکۆشان بووە لە دژی رژێمی بەعس.

دواتر هەردوولا لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو باروۆدخی هەرێمی کوردستان بۆچوونەکانیان ئالوگۆڕ کرد.

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏٤‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‏ بێت
لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏‏٨‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏ بێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close