عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ لە بەغداد بڕیار لەسەر مووچەی مانگی ١١و١٢ ی هەرێم دەدرێت

لەئێستادا شاندی هەرێم هەر لە بەغدان و ئەمڕۆش كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكرێت كە تێیدا وەزیری دارایی عێراق بابەتی ناردنی مووچەی مانگەكانی ١١و ١٢ تاوتوێ دەكات.

باسک نێت

بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی عێراق، ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوەو یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە یەكلاییكردنەوەی پرسی مووچەی مانگەكانی ١١و ١٢ هەرێمە و پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی وەزیران بە چەند مەرجێك بڕیار لەسەر ناردنی پارەكە بدات.

جێگەی باسە، بۆ دابەشكردنی مووچە، هەرێم داوای نزیكەی ٤٥٠ ملیار و مووچەی مانگی ١٢ی كردووە بەغداش داوای داهاتی ناوخۆ ورادەستكردنی نیوەی داهاتی پێنج مانگ دەكات بەرامبەر مووچەی مانگی ١٢ وتویەتی خەرجی دەكەین بەڵام ناینارێن تا داهات ڕادەست نەكەن.

هەروەها هەفتەی پێشوو حكومەتی عێراق ٦٣١ ملیاردیناری بۆ موچەی مانگی ١١ رەوانەی هەرێم كرد، بەڵام حكومەتی كاربەرێكەر تائێستا وەرینەگرتووە و بەبیانوی ئەوەی پارەكە كورتهێنانی هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close