ئابووریكوردستانهەواڵ

پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر

باسک نێت، هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی رایدەگەیانێت: فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دراوەو ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر حیسابی بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ بە باسک نێت-ی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٦ی ئازاری ۲۰۲۰ وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوەو ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر حیسابی بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا مانگانە حکومەتی عێراقی بڕی ٤٥۳ ملیار دینار دەداتە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانی هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close