
رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق:
سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمی کوردستان
باسک نێت
ئەحمەد عەبدولزەهرە فەتلاوی، رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق دەڵێت: سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم پرسەش تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆی نێوان بەغداد و هەولێرە.
فەتلاوی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “العهد” رایگەیاند: کاری دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان پەیوەستە بەو پارێزگایانەی کە لەچوارچێوەی هەرێمەکدا رێكنەخراون، ئەوەش وایكردووە توانای چاودێریکردنی ئەو دەروازانەی کە دەکەونە ناو هەرێمی كوردستان، سنوردار بێت.
جەختیشی لەوە کردەووتەوە: نەبوونی چاودێری لەسەر ئەو دەروازانە، کێشەیەکی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سنورەکانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




