جیهانعێراقهەواڵ

عێراق پاڵپشتیی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەکات “بەومەرجی قودس پایتەختەکەی بێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازی لە بڕیاری بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەکات بۆ دانپێدانیان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا، پاڵپشتی بۆ بریاری فەڕەنسا و بەشێک لە وڵاتان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەربڕی و ڕایگەیاند: “پێشوازی له‌ راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دۆست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین کە دیارترینیان فەڕه‌نسا، كه‌نه‌دا، ماڵتا، بەریتانیا، جگه‌ له‌ پورتوگال كه‌ ده‌ستپێكردنی ڕێكاره‌ فه‌رمییه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ مانگی ئەیلولی ئه‌م ساڵ “.

وەزارەتەكە جەختدەكاتەوە كە ئەم هەنگاوانە پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ ڕەوتی نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین كه‌ قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت.


 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close