كوردستانهەواڵ

بڵاوکردنەوەی داهاتی سنووری سلێمانی لە ماڵپەڕی شەفافیەت راگیرا

بڵاوکردنەوەی داهاتی سنووری سلێمانی لە ماڵپەڕی شەفافیەت راگیرا

باسک نێت

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ماڵپەڕەکە رایگەیاند، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ناوچەکە 411% زیادیکردووە، بۆ ئەم هەفتەیە بڵاوکردنەوەی داهات لە ماڵپەڕەکە راگیرا.

ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژانی هەینی هەموو هەفتەیەک، داهاتی نانەوتیی هەفتەیەکی سنوورەکە بڵاودەکاتەوە و داهاتەکانی مانگانە و ساڵانەش نوێ دەکاتەوە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا نووسراوە (Error occurred during request data loading) واتا “کێشە لە داواکردنی ئامارەکاندا هەیە”.

هەینی رابردوو 25ـی تەمموز ماڵپەڕەکە رایگەیاند، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 87 ملیار دینار بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close