جیهانهەواڵ

ترەمپ: دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە نزیك روسیا جێگیر دەكات

ترەمپ: دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە نزیك روسیا جێگیر دەكات

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت: فەرمانم داوە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچەیەكی گونجاو لە نزیک روسیا جێگیر بکرێن.

ترەمپ لە سەكۆی “تروس سۆشیال” نوسیویەتی: بڕیاری جێگیرکردنی ژێردەریاییەکان، دوای لێدوانە زۆر بێزاركەرەكانی مێدڤێدێڤ بووە، ئامادەكارییەكە نەك ئەو لێدوانانە سنوری خۆیان تێپەڕێنن.

پێشتر دیمتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، لە سەكۆی “ئێکس” وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە، دوای ئەوەی (10) رۆژی بۆ مۆسكۆ دیاریكرد بۆ كۆتایهێنان بە شەڕی ئۆكرانیاو وتی: ترەمپ گەمەی ئاگاداركردنەوە لەگەڵ روسیا دەکات: (50) رۆژ یان (10) رۆژ…

دەبێت دوو شت لەبیر نەکات: یەکەم، روسیا ئیسرائیل نییەو تەنانەت ئێرانیش نییە، دووەم:هەموو ئاگاداركردنەوەیەكی نوێ هەڕەشەیەو، هەنگاوێکە بەرەو شەڕ، نەک لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵکو لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close