كوردستانهەواڵ

پۆلیسی هەولێر ژمارەیەکی تر سواڵکەری دەستگیرکرد

بەشی پۆلیسی رێکاری لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هەڵمەتی سێهەمی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان دەسپێکرد و ژمارەیەکیان لێ دەستگیرکردن.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەشێک لەوانەی دەستگیرکراون منداڵەکانیان لەسەر عەرەبانەی کەمئنەدامی داناوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەزەییان پێان بێتەوە و خێریان پێ بکەن بەڵام لە ڕاستیدا منداڵەکان هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نیە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەسانەی ئەو کارانە دەکەن کاتێك پۆلیس دەبینن هەڵدێن و عارەبانەکانیان جێدەهێڵن.

پۆلیس ڕاشیگەیاندوە دیاردەی سواڵکردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشیکردوە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، لە زینداندا ڕاگیراون.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردووشدا پۆلیسی هەولێر دوو هەڵمەتی دیکەی بۆ دەستگیرکردنی سواڵەکەرەکان دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆری دەستگیرکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close