عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق: لەهەرێمەوە کارەبا بۆ کەرکوک چەند پارێزگایەک دەکڕێت

100 مێگاوات کارەبا بۆ کەرکوک و ناوچەی تر لەهەرێمەوە دەکڕن و کارەبا باشتر دەبێت

باسک نێت

عادل کەریم بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: سودانی بوودجەی پێویستی تەرخانکردووە بۆ کڕینی بڕی (1000) مێگاوات کارەبا لەوێستگەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای چەند ناوچەو پارێزگایەکی عێراق.

وتیشی: حکومەت خەرجیی پێویستی دابینکردووە بۆ وەزارەتی کارەبا، بۆ کڕینی ئامێرو کەرەستەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا، بۆ ئەو مەبەستەش سودانی بوودجەی پێویستی تەرخانکردووە بۆ کڕینی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا لەوێستگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابینکردنی کارەبای پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەواو دیالە.

بە پێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت بڕیاریشە لەماوەی تەنها 10 ڕۆژدا، دوویەکەی وێستگەی کارەبای دووبز لەپارێزگای کەرکوک بکەوێتەکارو لەقۆناغی یەکەمدا هەردوو یەکەکە بڕی 700 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close