
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
باسک نێت
داخستنی سنووری عێراق و ئێران لە بەرژەوەندی نە عێراق و نە ئێرانە.
داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران بە مانای گۆشەگیرکردنی ئابوری خۆمان دەگەیەنێت.
لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ڕادەستکردنی چیای شنگال و تێکەڵکردنی ئەندامەکانیان لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی.
دۆسیەی چەکمان لەگەڵ سێ گرووپ یەکلا کردووەتەوە و لە گفتوگۆداین بۆ تەواوکردنی لەگەڵ گرووپی چوارەم.
عێراق لەژێر هەڕەشەی گەمارۆدان و جێهێشتنی باڵیۆزخانەکاندا بوو، و توانیمان مەترسییەکە تێپەڕێنین.
بەم زووانە عێراق لە گرووپە چەکدارەکان (فەسائیل) پاک دەبێتەوە، تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا نامێنێت.
هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە عێراقدا نییە، تەنانەت وەک ڕاوێژکاریش.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




