ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

لە رۆژانی ئایندەدا هەناردەی گشتگیری نەوت لەسەرجەم كێڵگەكانی عێراق دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق
لە رۆژانی ئایندەدا هەناردەی گشتگیری نەوت لەسەرجەم كێڵگەكان دەستپێدەكاتەوە
باسک نێت
ساحیب بەزون وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی دەنگوباسەكانی عێراق:

هەناردەی نەوت لە هەموو كێڵگەكان لە چەند رۆژی كەمی ئایندەدا دەستپێدەكاتەوەو هەموو كێڵگەكان ئامادەن بۆ هەناردەكردن.

پەیوەندیمان بە كەشتی و كۆمپانیا گەورەكانەوە كردووە بەمەبەستی گرێبەست بۆ هەناردەی نەوت، دەرگاش لەبەردەم هەموو كۆمپانیاكان كراوەیە.

تا چەند رۆژێكی تریش بایەخ بۆ دەروازەكانی تری هەناردەكردن بەردەوام دەبێت بەمەبەستی هەمەچەشنكردنی هەناردەی نەوت و نەوتی رەش، چونكە پەلەكردن لە پرۆسەی هەناردەی نەوت، سەقامگیری و داهات بۆ دەوڵەت بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمە جگە لە بەهێزكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەكان وەكو غازی شل و وشك و پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕی ناوخۆیی و بەردەوامی كاركردنی وێستگەكانی كارەبا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close