
دوای ئەوەی لە رووداوێكی ھاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا سوتان، پۆلیس ناسنامە و زانیاری لەبارەی شوێنی دانیشتنی ئەو خێزانە ئاشكرا دەكات.
دوێنێ 2020/8/28، لەسەر رێگای سەرەکی دوکان – رانیە رووداوێکی ھاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا – پرادۆ، تۆیۆتا – كرۆلا، بارهه‌ڵگر)دا رویدا، كە بووه هۆی سوتانی پرادۆكه، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله پرادۆكه‌دا بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا ناسنامه و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به ته‌واوی سوتان، نه‌توانرا ته‌رمه‌كان بناسرێنه‌وه، پاش رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه. دواتر كوڕێكی ئه‌و خێزانه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرد‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینه‌كان توانرا ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان بدۆزرێنه‌وه.
به‌گوێرەی لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانین، به‌ڵام به ناسنامه خه‌ڵكی قه‌زای شێخانن له سنووری شه‌نگال.
قوربانییه‌كان پێكهاتوون له ژن و پیاوێك و دوو منداڵیان به‌ناوه‌كانی (س، ب، ح له‌دایكبووی 1972 شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، ل، ر، د له دایكبووی 1972 هاوسه‌ری پیاوه‌كه، ئـ، ب، ح له دایكبووی 2009 منداڵی شۆفێره‌كه، ر، ب، ح له دایكبووی 2011 منداڵی شۆفێره‌كه).
د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانیكیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، رێژەی سوتانی ئەو كەسانە بە ئاستێك بوو نەتوانراوە بناسرێنەوە.