كەش و هەواكوردستانهەواڵ
شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ی شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە ئەنجامى هاتنى شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق، پێشبینى دەکرێت لەسبە رۆژى شەممەوه پلەکانى گەرما روو لە بەرزبونەوە بکه‌ن، بەشێوەیەك بەرزترین پلەکانى گەرمای ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەى خوارەوە بێت:
هەولێر 43 – 44 پلە
سلێمانى 41 – 42 پلە
دهۆك 40 – 42 پلە
هەڵەبجە 41 – 43 پلە
کەرکووك 45 – 46 پلە
پێشبینىش دەکرێت ئەم شەپۆلە زیاتر لە ماوه‌ی یەك حەفتە بخایەنێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە