جیهانهەواڵ

ئێران : تەلئەڤیڤ توشی سەرسامی دەكەن

نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەكاتەوە، بە هێرشكردن، تەلئەڤیڤ توشی سەرسامی دەكەن. دەشڵێت: “هێرش كردنە سەر ئیسرائیل بەجۆرێك دەبێت، رووبەڕووی سزایەكی قورسی بكاتەوە”.
نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە میدیا جیهانییەكانی راگەیاندووە: “تاران وەڵامی پێشێلكاریی سەروەریی خاكەكەی و هێرشكردنە سەر میوانەكەی دەداتەوە، هێرش كردنە سەر ئیسرائیل بەجۆرێك دەبێت روبەڕوی سزاییەكی قورسی بكاتەوە”.


وتوشیەتی: “سەرەتا دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی هێرشەكە بكرێت، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر رەوتی دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دروست نەبێت”.
نوێنەرایەتیی ئێران باسی لەوەشکردووە: “بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر ئیسرائیل، کات و شێوازی وەڵامدانەوە هەماهەنگ دەکرێت، بۆ ئەوەی تاران دڵنیابێت لەوەی کە لە ساتەوەختەكە ئیسرائیلییەكان توشی سەرسوڕمان بكات، بەوەی چاوەکانیان لەسەر ئاسمان یان شاشەی رادارەكانیان بێت”.
لە پاش کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لەناو تاران، ئێران بەردەوام هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات، بەڵام تائیستا هیچ هەڕەشەیەکی نەهێناوەتە دی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close