
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاماری ئه‌و فڕۆكانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه رۆژانه به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا تێپه‌ڕده‌بن، یاخود له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا ترانزێتیان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاشكرایكردووه، ئێستا دۆسیه‌ی چاودێریكردنی ئاسمانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن چاودێرانی عێراقییه‌وه له كۆمپانیای گشتی بۆ خزمه‌تگوزاری چاودێری ئاسمانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه ژماره‌یان 300 چاودێره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێش ساڵی 2021، ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕده‌بوون، له 150 فڕۆكه تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد له رۆژێكدا، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی چاودێری ئاسمانی عێراق، ئه‌و رێژه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، كه له سیسته‌می به‌دواداچوونی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت تۆماركراوه، رۆژانه زیاتر له 800 فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕده‌بن، یاخود ترانزێتیان له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا هه‌یه.