
له دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیاندا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ورمێ.
ده‌روازه سنوورییه‌كه ده‌كه‌وێته كوێستانی كێله‌شین له ده‌ڤه‌ری برادۆست-ی سه‌ر به شارەدێی سیده‌كان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە كردنەوەی دەروازەكە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژاندنەوەی بازاڕی سنوورەكە دەبێت.
رۆژی 22ی ئابی 2022، شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی حەمەد ساڵح موعتەمیدیان پارێزگاری ورمێ لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران گەیشتە هەرێمی کوردستان، لەو سەردانەیاندا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، هەروەها دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەبوو، لەسەر ئەوە رێککەوتوون ده‌روازه‌ی سنووری كێله‌شین – شنۆ، بە فەرمی بکرێتەوە، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌نگاوی كرداریه، له دیوی هه‌رێمی كوردستان ده‌سپێكی كارەکە چاککردن و قیرکردنی رێگای سیده‌كان – به‌ربزینە تا دەگاتە كێله‌شین بە درێژی (34) كیلۆمه‌تر.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگەیاند: چاوەڕوانین ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی کردەیی بنێن، بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری، گرنگی ئەم سنوورە لەوە دایە کە هەم رووی ئابووری و بوژانەوە درووستدەکات، هەمیش بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە گرنگ دەبێت، چونکە ساڵانە بۆردومان و تۆپباران لەم ناوچەیەدا هەیە، هاوکات دەبێتە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سۆران بە تایبەتی.