
سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین بڵاوی کردەوە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاری کراوە.
دەشڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی ١٠ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، کە بەر رۆژی سێشەممە دەکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی ١٠ـی ئەیلول یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە