تەندروستیعێراقهەواڵ

تەندروسی عێراق: لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنین

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند،  لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی ڕاناگەیەنن و هەروەها ناوەندەکانی خوێندنیش داناخەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2021، سەیف بەدر وتەبێژ وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ”لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی  قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاناگەیەنن و ناوەندەکانی خوێندن داناخەن”لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە لە عێراق، ئەوا وەزارەتی تەندروستیی راسپاردەکانی خۆی بۆ لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لیژنەکە بڕیاری گونجاو لەوبارەوە دەربکات”.
باسیلەوەشکرد، “لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن، وەزارەتی تەندروستیی ھەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین ھاووڵاتیی، ڤاکسین وەربگرن”.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی تەندروستیی  عێراق رایگەیاندبوو کە تا ئێستا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبووەتەوە ، ئەگەر ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوا پەنا دەبەنە بەر گرتنەبەری ڕێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان و دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close