كوردستانهەواڵ

دەستەى وەبەرهێنان:ساڵى (2021) ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان.

دەستەى وەبەرهێنان، رایدەگەیەنێت؛ لە (2021) دا، مۆڵەتمان بە (68) پڕۆژەى وەبەرهێنان داوە. دەشڵێت: ساڵى (2021)، ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، محەمەد شوکری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان ئامارى کارو چالاکییەکانیان بۆ (2021) و پلانەکانیان بۆ ساڵى (2021) خستەڕو و رایگەیاند: ساڵى (2021) ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان لەبەر ئەوەى ئەو پارەیەى لە وەبەرهێناندا خەرجکراوە نزیک بووە لەو پارەیەى کە لە ساڵى (2013) دا بۆ وەبەرهێنان خەرجکراوە کە ئەو ساڵە تۆپى وەبەرهێنان بووە لە هەرێم.

ئاشکرایدەکات، لەساڵى (2021)دا، مۆڵەتیانداوە بە (68) پڕۆژەداوە بە کوژمەى هەشت ملیار و (500) ملیۆن دۆلار، زۆربەى ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتیان پێدراون لە سێکتەرى کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشتوگوزار بووە و تەنها سێ پڕۆژەى نیشتەجێبون مۆڵەتى پێدراوە.

وتیشى،” (902) پڕۆژەى دیکەى وەبەرهێنان بە گوژمەى (20) ملیار دۆلار، پەسەندکراون، هیوادارین لە رێگەى ئەو پڕۆژانە قەبارەى وەبەرهێنان گەشە پێبدەین و دەرفەتى کارى زیاتر بڕەخسێنین و دەبێت لە هەر پڕۆژەیەکیشدا (75%)ى دەستى کارى ناوخۆیى بێت.

دەشڵێت: لە (2022)دا، نۆ ناوچەى پیشەسازى گەورە لە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى جۆراوجۆرکردنى داهات دروست دەکرێت.

جەختى لەوەشکردەوە، هەر پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان لە کابینەى نۆ مۆڵەتى پێبدرێت دەبێت لە کاتى خۆیدا تەواو بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close