
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەر فراوان دژی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێوەچوو و لە بەلجیکا هێرش کرایە سەر بارەگای یەکێتی ئەوروپا و پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیدا.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان لە شارەکانی لە لەندەن و پاریس و برۆکسل و ستۆکهۆڵم دژی ڤاکسینی کۆرۆنا رژانە سەر شەقامەکان و نزیکەی 50 هەزار خۆپیشاندەر لە شاری برۆکسل چونە بەردەم بارەگای یەکێتی ئەوروپا لەو شارە بەڵام پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ئاو و گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا.
خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای یەکێتی ئەوروپا و ئەوەش توندوتیژیی زیاتری لێکەتەوە و پۆلیس زیاتر لە 60 خۆپیشاندەری لە شاری برۆکسل دەستگیر کرد.
هاوکات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتوەتەوە خۆپیشاندەران لە کالیفۆرنیا و واشنتۆن داوایان لە ئیدارەی وڵاتەکەیان کرد رێوشوێنە توندەکان بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا هەڵوەشێننەوە بەکارهێنانی ڤاکسین نەکرێت بە ناچاریی.
لە رۆژی هەینییەوە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئەوروپا توند کراوەتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی لێکەوتوەتەوە.