
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق:
سوپا لەوپەڕی ئامادەباشیدایەو چاوەڕێی كاتژمێری سفرە بۆ چوونە ناو جورف لسەخر
باسک نێت
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، یەکەکانی سوپا لە ئامادەباشیی تەواودان و چاوەڕێی کاتژمێری سفر دەکەن بۆ جووڵەکردن بەپێی پلانە دانراو و کۆنترۆڵکردنی ناوچە جورف لسەخر لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
یەحیا رەسوڵ، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی “الرشید” وتیشی، هيوادارین کارەکان بە ئاسانی و بێ گەیشتن بە هیچ پێکدادانێک بەڕێوەبچن، جەختیشیکردەوە، نوسینگەی فەرماندەی گشتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکات ئەوانەی لە ڕووی دادوەری یان ئەمنییەوە داواکراو نین بۆ ناوچەکە، هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لەو ناوچەیە و لە سەرجەم پارێزگاکاندا.



