جیهانهەواڵ

دۆستەکەی ترەمپ و ناتانیاهۆ كوژرا

میدیای ئەمریكی دەڵێت “چالاكوانی ڕاستڕەوی توندڕەو و پشتیوانیی قەوارەی زایۆنیی (چارلی كیرك) ئێوارەی ئەمرۆ تەقەی لێكراوە و كوژرا” .
باسک نێت
لە زانكۆیەك لە ویلایەتی یۆتا، ئاهەنگێك هەبووە، كیرك لەو ئاهەنگەدا بووە، لەلایەن پیاوێكی بەتەمەنەوە تەقەی لێكراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .

بنیامین ناتانیاهۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس پۆستێكی كردووە و نوسیوێتی “هەموومان نوێژ بۆ سەلامەتیی چارلی كیرك دەكەین” بەڵام نوێژ و نزاكەی هیچ سودێكی نەبوو .

بەپێی وێنە و ڤیدیۆكانی ڕووداوەكە، فیشەك بەر گەردنی كیرك كەوتووە .

چارلی كیرك، ڕۆژنامەوان و چالاكوانێكی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەمریكییە، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا پشتیوانیی لە دۆناڵد ترەمپ كردووە .

ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی شەڕی كۆمەڵكوژیی غ،زەدا پشتیوانی قەوارەی زایۆنیی كردووە و، هانی ناتانیاهۆی داوە بۆ كۆمەڵكوژكردنی ژن و مناڵی غ،،زە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close