جیهانهەواڵ

بەریتانیا پڕۆژە یاسای ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ ڕواندا پەسەند کرد

باسک نێت

شەوی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد كە بەهۆیەوە ڕێگە بە حكومەت دەدات ئەوانەی بە نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتەكە و داوای مافی مانەوە دەكەن ڕەوانەی ڕواندا بكات.

دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردات پرۆژەكەیان جارێكی دیكە ڕەوانەی ئەنجومەنی گشتی كرد بۆ سەرلەنوێ هەمواركردنەوەی پرۆژە یاساكە، ئەندامانی لۆردات لە كۆتاییدا ڕەزامەندییان نیشاندا لەسەر ئەنجام نەدانی هەمواری دیكە، ئەمەش بووە هۆی پەسەندكردنی.

پاش پەسەندكردنی لەلایەن هەردوو ئەنجومەنەكەی پەرلەمانەوە، پرۆژە یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لەدوای پەسەندكردنی لەلایەن پاشای بەریتانیاوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close