
نەبیل مەرسومی: زیاتر لە 550 ملیار دینار دراوە تەنها بەمووچەی فەرمانبەرانی پەرلەمان
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، شارەزای بوواری ئابووریی عێراق ڕایگەیاند: تەنها ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 550 ملیار دینار دراوە بەمووچەی فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق.
مەرسومی لەپەڕەی فەرمیی خۆی لەفەیسبوک نووسیویەتی: ساڵی 2025 بڕی 551 ملیار دینار وەک مووچە دراوە بەنزیکەی 12هەزارو 500 فەرمانبەری پەرلەمانی عێراق کە لەدەستەکانی (دیوانی چاودێری دارایی، دەستپاکی، لێپرسینەوەو دادپەروەری و داواکارییەکانی خاوەندارێتی).
دەشڵێت: تێکڕای مووچەی مانگانەی هەریەک لەو فەرمانبەرانەی سەر بەپەرلەمان، سێ ملیۆن و 600 هەزار دینار بووە.
ڕوونیشیکردەوە: تێکڕای مووچەی مانگانەی فەرمانبەرەکانی پەرلەمان 12 هێندە زیاترە لەکەمترین مووچەی فەرمانبەران لەعێراقدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




