جیهانهەواڵ

ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل : پڕۆسەی گفتوگۆکان دەوەستێنین و ڕووبەڕووتان دەبینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن، پڕۆسەی گفتوگۆکان دەوەستێنن و ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، وردەکاریی گفتوگۆیەکی لەگەڵ نەبی بری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “لە گفتوگۆکەمدا لەگەڵ نەبی بریی برام، جەختم لەوە کردەوە کە ئەگەر تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی لە لوبنان بەردەوام بن، نەک تەنها پڕۆسەی گفتوگۆکان دەوەستێنین، بەڵکو ڕووبەڕووی ئەو قەوارەیە دەبینەوە.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، قالیباف پشتیوانیی توندی وڵاتەکەی بۆ لوبنان دووپاتکردووەتەوە و نووسیویەتی: “بژی بەرگری! بژی بەرگریکردن لە نیشتمان! بژی برایەتیی هەردوو گەلی ئێران و لوبنان!”

دوای ئەوەی دوێنێ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی چڕی بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەی زاحیەی بەیروت دەستپێکرد، ئێران هەڕەشەی راگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close