سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان ڕایگەیان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووینەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری هاوتاکردنی موچەکانمان هاوشێوەی خانەخنشینان.
باسک نێت
ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024، سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کردووە و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەتەوە بە مەبەستی گەیاندنی داواکاری.
ڕوونیشیکردەوە، تەنیا یەک داواکاریان پێشکەش کردووە، داواکەیان ئەوە بووە لە دوای خانەنشینان بە مافێکی رەوای خۆیان دەزانن، موچەی کەمئەندامانی کوردستانیش هاوتای موچەی کەمئەندامانی عێراق بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەیاندنی داواکەیان بە وەزیری کاری عێراق و دارایی تا لەگەڵیان دابنیشن و ئەو بابەتە یەکلایی بکەنەوە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان 100 بۆ 150 هەزار دینار وەردەگرێت و هاوتا کردنی موچەکانمان مافێکی رەوای خۆمانە