بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی:بەهۆی خراپی حوکمڕانی کوردی، هاووڵاتیان ئینتیمایان نەماوەو خۆزگە بەدەسەڵاتی بێگانە دەخوازن

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

سی و سێ ساڵ لەمەو بەر جەماوەری خەڵکی کوردستان ڕاپەڕی لە دژی دامودەزگا دابڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی ئەنفالچی و کۆمەلکوژی بەعس بە هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی سەرجەم چین وتوێژەکانی گەلی کوردستان بەعسیەکان لە کوردستان دەرکران،
هێزی پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیش و ڕێکخستنەکانی ڕۆڵی کاراو گەورەیان هەبوو لە راپەڕین کە لە شاری ڕانیەی دەروازەی راپەرین ئەو شۆڕشە میللیە چەخماخەی داو سەرجەم کوردستانی گرتەوە بە شاری کەرکوکیشەوە، لەو رۆژەوە کورد فەرمانڕەوایی خۆبەڕێوەبەری هەیە کوردستان ئازاد و سەربەخۆیە لەڕووی حوکمڕانیەوە،
بەڵام بە داخەوە دوای 33 ساڵ بە هۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و خراپی حوکمڕانی و نەبوونی یەکریزی و تەبایی خەریکە بەشێکی زۆری خەڵک ئینتیمای بۆ خاک و نیشتمان نامێنێت و خۆزگە بە دەسەڵاتی بێگانە دەخوازن ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناک و زەنگێکی مەترسیدارە بە ئاراستەی لە دەستچوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و شڵەژانی ڕەوشی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووریی ناوچەکەمان،
لەو ڕۆژەدا پێویستە خۆێن و شۆڕش و خەبات و بەرخۆدان و قوربانی گەلەکەمان لە بەر چاو بێت و هێزە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانیش بێنەوە هۆش خۆیان و دەستبەرداری عینادی سیاسی و خۆ پەرستی بن لە پێناو دروستکردنی یەکڕیزی نێوان گشت لایەنەکان و و پاراستنی داهاتووی گەلەکەمان ، نەبونی دادپەروەری و یەکسانی و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان و جیاکاری هەرێمی کوردستانی بە رۆژیکی وەک ئەمڕۆ گەیاندوە،
نەچوە بچێ ئێستاش دەکرێ خۆتان ڕاست بکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر رێرەوی دادپەروەری و دەستبەرداربوونی بەرژەوەندیە حیزبی و کەسیەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بەرقەرار کردنی هاوبەشی نیشتمانی لە حوکمڕانیدا.
پێمان وایە ئەم پاساوانەی دەسەڵاتدارانی کورد دایان بە دەستەوە وایکرد دوژمنانی کورد گێچەڵی سیاسی و دەستوری بە هەرێمی کوردستان بفرۆشن بەئامانجی لاوازکردنی پێگەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان بگرە ئەگەر بۆیان بچێتەسەر لەبار بردنیشی
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
٤/٣/٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close