
ئەمڕۆ دوشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی (كانونی یەكەم/12) خانەنیشنان لە عێراق دەستپێكرد و بانكی ڕەشیدیش ڕایدەگەیەنێت موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی زیادکراوە و داوا دەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان
بانکی ڕەشید، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بانکەکە داوای لە “سەرجەم سودمەندەکان کردوە سەردانی لقەکانی بانکەکە و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان
دابەشكردنی موچەی مانگی (كانونی یەكەم/12)ـی عێراق لە كاتێكدایە كە دوێنی یەكشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9) لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و تاكو ئێستا چارەنوسی سێ موچەكەی دیكەی ئەمساڵ نادیارە
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




