جیهانڕاپۆرتهەواڵ

تاران ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دابخات یان هەڵیپەسێرێت

رۆژنامەیەكی ئەمریكى:باسک نێت
تاران بە نهێنی رازیبووە گفتوگۆ لەسەر پرۆگرامی موشەكی و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە ناوچەكە بكات

رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای لێدوانە گشتییەکانی ئێران کە باس لەوە دەکات گفتوگۆکان لە عومان تەنیا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێت، بەڵام تاران بە نهێنی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داواکارییەکی ئەمریکا، کە دۆسیەی پشتگیرییەکانی بۆ بریکارەکانی لەناوچەكە (وەک حزبوڵا و حوسییەکان) و بەرنامەی موشەکی بالیستی لەخۆدەگرێت.

پێشتریش رۆژنامەكە، لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاویكردبووەوە، تاران ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دابخات یان هەڵیپەسێرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.

راشیگەیاندبوو، رەنگە ئێران رازی بێت بە ناردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ روسیا، هەروەک چۆن بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کردوویەتی.

زانیارییەكانی رۆژنامەكە لەكاتێكدایە، بەرپرسانی تاران بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، تەنها لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن بكەن، هەر پرسێكی تر لە دەرەوەی ئەو دۆسیەیە دانوستانەكان دووچاری شكست دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close