وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، مانگی رابردوو تێكڕای نه‌وتی فرۆشراو، 103 ملیۆن و 508 هه‌زار و 438 به‌رمیل بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆی داهاتی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024 بریتیی بووه له هه‌شت ملیار دۆلار، كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به 77،536 دۆلار هه‌ژمار كراوه.
رۆژی 15ـی كانوونی دووه‌می 2024، ئاژانسی ئێس ئاند پی گلۆبال پلاتس بڵاویکردەوە، ئۆپێک بۆ نەوتی خاو، لە مانگی کانوونی یەکی ئەمساڵدا بە رێژەی 130 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 42.73 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و لەگەڵ گەورەترین بەرهەمهێنەرانی گرووپی ئەفریقی.
راشیگەیاند، عێراق لە رۆژێکدا 60 هەزار بەرمیلی زیادیکردووە، زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەش لە هەرێمی کوردستانەوە بووە، هەروەها بەکارهێنانی نەوتی خاوی ناوخۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بووە، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا بەرهەمهێنانی عێراق چوار ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا،