
بەها ئەعرەجی:
هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی مالیكی زۆر توندە
باسک نێت
بەها ئەعرەجی، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پاشەكشەی سودانی لە كاندیدی سەرۆك وەزیران سیناریۆ نەبوو، ئێمەش بەلامانەوە كتوپڕ بوو، پێشتر نیەتێك هەبوو بۆ نزیكبونەوە لە دەوڵەتی ياسا بەڵام نەگەیشتە ئاستی ئەوەی بۆ مالیكی بكشێتەوە.
ئەعرەجی، لە چاوپێكەوتنێكى تةلةفيزيؤنيدا رایگەیاند، سودانی بینی قەیران دروستووە، جێگرەوەكانیشی بە گونجاو نەزانی بۆ سەرۆكایەتیكردنی پۆستی وەزیران لە قۆناغی بۆ قۆناغی داهاتوودا، سەرەڕای ناكۆكییەكانی رابردوو، مالیكی بە كەسێكى بەهێزو بە ئەزموون زانی بۆیە سازشی بۆ كرد.
ئەعرەجی لەبارەی هەڕەشەكانی ئەمریكاش وتی، تویتەكەی دۆناڵد ترەمپ زۆر مەترسیدار نییە، چونكە ترەمپ هەڵوێستی جیگرنییەو دەكرێت گۆڕانی بەسەردا بێت، بەڵام هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر مالیكی زۆر توندو مەترسیدارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی واشنتۆن بە بەغدایان وتووە، ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران، بەڵام ئێمەش ئازادین لەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەرۆك وەزیران دەكەین، ئەمەش پرسێكی مەترسیدارە لەم قۆناغەدا كە عێراق پێویستی بە ئەمریكایە.
وتیشی، دڵنیام لەوەی كاتێك دەگەینە قۆناغێكی داخراو، مالیكی بەرژەوەندی نیشتمانی دەخاتە پێشەوە.




