وەرزش

سەرۆکى لالیگا: یارییەکانى ئەم وەرزە تا کۆتایى ئەنجام دەدەین

خاڤێر تیباس ئاشکرایکرد ئامانجیان تەواوکردنى خولى ئیسپانیایە و لەم ڕۆژانەشدا پلانێک بۆ خشتەى کاتى یارییەکان دادەرێژن.

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، خاڤێر تیباسى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئاماژەى بەوە کرد، کۆبوونەوەکانى ئەم دواییانەیان دووپاتیدەکەنەوە یارییەکانى ئەم وەرزە تا کۆتایى ئەنجام دەدەن.

تیباس دەڵێت “لیژنەیەک لە یەکێتى لالیگا و یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا پێکدەهێنین بۆ گونجاندنى کاتى یارییەکانى خولەکانى ئەوروپا لەگەڵ یارییەکانى لالیگادا و هێشتاش ١١ یارى لە خولەکە ماوە ئەنجامى بدەین”.

تیباس دووپاتیدەکاتەوە، ئامانجیان دووبارە دانانەوەى خشتەى کاتى سەرجەم کێبڕکێ ئەوروپییەکانە لە ماوەى کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا و پێنج پێشنیازی جیاوازیشیان بۆ کاتى خشتەى یارییەکان لەگەڵ کاتى جیاوازى دەستپێکردنەوەى خولەکان پێشکەشکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close