جیهانڕاپۆرتهەواڵ

دوای 10 ڕۆژ لە هەڵگیرسانی جەنگ، کێشە دەکەوێتە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب

10 ڕۆژ دوای هەڵگیرسانی جەنگ، بۆ یەکەمجار درز دەکەوێتە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب.

باسک نێت

ئاژانسی “ئەکسیۆس” ئاشکرای دەکات ئەمریکا بە تووندی نیگەرانە لەو هێرشە بەرفراوانەی ئیسرائیل کە ڕۆژی شەممە کردیە سەر چەندین کۆگا و پاڵاوگەی سووتەمەنی لە ناو جەرگەی تاران و شارەکانی دیکە.

ڕۆژی ۲۰۲٦/۳/۷ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تارانی پایتەخت و بەهۆیەوە ۳۰ کۆگای سووتەمەنی و پاڵاوگەی نەوتی بۆردوومان کرد و زیانێکی زۆری ئابووری بەو وڵاتە گەیاند.

ئاکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ترەمپ، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دەڵێت: “سەرۆک ئەم هێرشەی بەدڵ نییە، ئەو دەیەوێت نەوتەکە بپارێزێت نەک بیسووتێنێت، چونکە سووتانی نەوت واتا بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ کڕیارە ئەمریکییەکان”.

ئەگەرچی ئیسرائیل پێشوەختە ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام قەبارەی وێرانکارییەکان زۆر زیاتر بووە لەوەی واشنتن چاوەڕێی دەکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close