جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ساڵی 2025 ساڵێکى رەش بوو بۆ سوپاى ئیسرائیل.. سەربازەکان خۆیان دەکوژن

ساڵی 2025 ساڵێکى رەش بوو بۆ سوپاى ئیسرائیل.. سەربازەکان خۆیان دەکوژن

باسک نێت

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، ساڵی 2025 یەکێک بووە لە کوشندەترین ساڵەکانی تەمەنى سوپاکەى، کە 151 سەرباز کوژراون، هەروەها سوپا لە نێو ڕیزەکانیدا 21 حاڵەتی خۆکوشتنی ڕاگەیاندووە.

بەپێی داتاکان، کە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە بۆ ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل زیادکراون، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، 91 سەرباز لە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکاندا کوژراون، لەوانە 81 کەس لە کەرتی غەززە، پێنج لە کەرتی ڕۆژئاوا، دوو لە دەروازەی پردی ئالنبی لەسەر سنووری ئوردن، یەکێک لە سنووری سوریا، یەکێک لە دەوروبەری غەززە و سەربازێکیش بە مووشەکێکی ئێرانی لە بێرشێبا کوژرا.

جگە لەوەش 18 سەرباز لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە، کە 17یان لە کاتی مۆڵەتدا بوون و یەکێکیان بە ڕووداوی ئۆتۆمبێلی سەربازی گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە خۆکوژییەکان، سوپا ئاماژەی بە ژمارەیەکی بەرزی تایبەت کردووە، لە ماوەی ساڵی 2025دا 21 سەرباز خۆیان کوشتووە، کە 11 سەرباز و سەربازێکی پیشەیی و نۆ سەربازی یەدەگ بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close