
دوو بەرپرسی شارەوانیی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر دەکات
باسک نێت
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە پارێزگای زیقار، بەرپرسی بەشی سەرپێچییەکان و بەڕێوەبەری بەشەکەی لە شارەوانیی ناسریە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییەک دەستگیر کرد.
تۆمەتبارەکان بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی بیناسازی و سەرپێچیکردنە سەر موڵکی گشتی داوای پارەیان لە هاووڵاتییەکە کردبوو، لە بەرامبەر ئەوەی چاوپۆشی لە سەرپێچییەکە بکەن تاوەکو خانووەکەی تەواو بکات.
دوای دەستگیرکردنیان لە بۆسەیەکدا بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانبەرێکی سێیەم، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی بڕیاری ژمارە 160ی یاسای سزادان، فەرمانی بەندکردنی بۆ هەر سێ تۆمەتبارەکە دەرکرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




